AP ١٤٠١ گەڵاڕێزان ٤ ١٦:٤١

ئەندامی پێشووی کومیتەی نەوت و وزی عێراق:

نەوتی نەینەوا و کەرکووک لە کۆنترۆڵی بنەماڵەی بارزانییە

نەوتی نەینەوا و کەرکووک لە کۆنترۆڵی بنەماڵەی بارزانییە

غالب محەمەد ئەندامی پێشووی کومیتەی نەوت و وزەی عێراق وتی: بنەماڵەی بارزانی جگە لە کۆنترۆڵی کێڵگەی خورمەلە لە کەرکووک، کێڵغەی سەفیە لە نەینەواشی لە کۆنترۆڵدایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، غالب محەمەد، ئەندامی پێشووی کومیتەی نەوت و وزەی عێراق بە وتنی ئەوەی کە بنەماڵەی بارزانی کۆنترۆڵی کێڵگە نەوتییەکانی نەینەوا و کەرکووکی لە دەستە، وتی: ئەو بنەماڵە ڕۆژانی داهاتێکی زیاتر لە 170 هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگەکانی ئەو دوو پارێزگا بەدەست دەهێنێت.

محەمەد وتی: پارێزگای کەرکووک 5 کێڵگەی نەوتی هەیە و هەندێکیان لە کۆنترۆڵی بنەماڵی بارزانییە کە بەرچاوترینیان کێڵگەی خورمەلەیە کە ڕۆژانە 170 هەزار بەرمیل نەوتی لێ بەدەست دەهێنێت.

ناوبراو زیادی کرد: دیکەی کێڵگە نەوتییەکانی کرکووک لە کۆنترۆڵی دەوڵەتی فیدراڵە.

News ID 43920

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha